تایفەکانی عەشیرەتی میراودەلی
دەربڕینی پێکهاتەی کۆمەڵایەتی عەشیرەتی میراودەلی، لەسەر بنچینەی تایفەیە، پەیکەری عەشیرەتەکە بە شێوەیەکی ستوونی لەسەرەوە بۆ خوارەوە شۆڕ بووەتەوە، بەسەر چەند تایفەیەکی قەبارە جیاوازدا دابەش بووە، واتا لە لووتکەدا عەشیرەت، پاشان تایفە و بنەماڵە و خێزان دێت، دەتوانین بڵێین ڕاستەوخۆ لەدوای عەشیرەت بەسەر چەند تایفەیەکدا دابەش دەبێت، هەر تایفەیەکیش لەسەر بنەمای بەرە دایک، یاخود بەرەباب و برا و مام دروست بووە، بۆ نموونە کاتێک تاکێکی عەشیرەتەکە خۆ دەناسێنێت یەکەسەر دەڵێ: من میراودەلیم و لە فلان تایفەم.
هەرچەندە لە سەرچاوەکاندا چەند بیرۆکەیەک دەربارەی ژمارەی تایەفەکانی عەشیرەتی میراودەلی هەیە، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی بیر و ڕاکان ڕوون و ئاشکران، هیچ جۆرە ئاڵۆزیی و جیاوازییەکی ئەوتۆ نییە، تەنها ئەوەیە چڕی و زۆری ژمارەی تایفەکان لەگەڵ یەک جیاوازن، بە شێوەیەک هەندێکیان لە وەچەو ژمارەدا زۆرن و هەندێکی دیکەیان کەم، بەڵام دیاریکردن و ناساندنیان ڕوون و ئاسانە، هەر تایەفیەکیش بەچەند پشتێک دەچێتەوە سەر باپیرە گەورەیان، کە میراودەلە.
بە پێی بیر و ڕایەک عەشیرەتی میراودەلی لە نۆ تایەفە پێک دێت، کوڕەکانی حەمەداغا حەوتیان بە براگەورە دانراون، لەگەڵ برایەکی و مامێکیان، بۆیە بە میراودەلیان دەڵێن (٩) تایەفە، چونکە هەریەکێکیان لە بەرە بابێک براگەورەکان و مام و برایەک بوون، (حەوت برا + یەک مام + یەک برازا = ٩ تایەفە). بەڵام کوڕەکانی دیکە هەریەکە تیرەی خۆیان هەیە و گەورەترین پشتیوان بوون بۆ حەوت براگەورەکان.
تایفەکانی عەشیرەتی میراودەلی ئەمانەن:
١- تایفەی بابەکر ئاغا.
٢- تایفەی مەحمود ئاغا دوو برا بوون (مەحمود ئاغا، خدر ئاغا).
٣- تایفەی ئەحمەد ئاغا دوو برا بوون (ئەحمەد ئاغا، ئیبراهیم ئاغا).
٤- تایفەی بەگزادە پێنج برا بوون (مستەفا ئاغا، حەسەن ئاغا، عەزیز ئاغا، حسێن ئاغا، ئاودەل ئاغا).
٥- تایفەی هۆمەر ئاغا، برای حەمەد ئاغای گەورەیە.
٦- تایفەی عەباس ئاغا.
٧- تایفەی عەلی ئاغا.
٨- تایفەی ڕەسوڵ ئاغا سی برا بوون (ڕەسوڵ ئاغا، موسا ئاغا، قادر ئاغا).
٩- ڕۆستەم ئاغا مامی حەمەد ئاغا و برای میراودەل بووە.
دەربارەی تایفەی وسوو ئاغا «وسوو ئاغا خزمی حەمەد ئاغا بووە» بۆیە ئەویش وەکو تایفەیەکی میراودەلیان حیساب دەکرێت. بە پێی بیرو ڕایەکی دیکە، کوڕانی حەمەد ئاغا بە تەنها، یاخود بە دوان، یان بە زیاتر، تایفەیان پێک هێناوە بەناوی تایفەیەک ناو براون. هەر بۆیە بەرەبابەکانی عەشیرەتی میراودەلی سەرجەمیان هەشت تایفە بوون، لە حەمەد ئاغا پێک دەگەنەوە.
بەگوێرەی بۆچوونێکی دیکە، عەشیرەتی میراودەلی لە هەشت تایفە پێک دێن، هەمان زانیاری بێروڕای یەکەمی دووپات کردۆتەوە، تەنها جیاوازی ئەوەیە ڕۆستەم ئاغای وەکو تایفە ئەژمار نەکردووە، دەڵێ عەشیرەتی پشدەر بەم شێوەیەی خوارەوە لە هەشت تایفە پێک دێت:
١- تایفەی بابەکر ئاغا: ئەمڕۆکە (بابەکری سەلیم ئاغا) سەرۆکیانە.
٢- تایفەی مەحموود ئاغا: ئەمڕۆکە هەباسی مەحموود ئاغا سەروکایە.
٣- تایفەی ئەحمەد ئاغا: سالح ئاغا براگەورەیە.
٤- تایفەی ڕەسوول ئاغا: ڕەشیدی عەوڵا ئاغا برا گەورەیە و کوڕی عەوڵائاغا کوڕی ڕەسول ئاغایە.
٥- تایفەی بەگزادە: ئەحمەدی مستەفا ئاغا براگەورەیە لەدێی کانی توو دادەنیشێت.
٦- تایفەی علی ئاغا: حەمە ئاغا براگەورەیە، حەمە ئاغا کوڕی علی ئاغایە لە دێی بەردەشێن دادەنیشێت.
٧- تایفەی هۆمەر ئاغا: هەباسی هۆمەر ئاغا گەورەیانە لەدێی دەقناوە دادەنیشێت.
٨- تایفەی هەباس ئاغا: بایز ئاغا کوڕی هەباس ئاغا گەورەیانە لە دێی وەسوێنە دادەنیشێت.
ئەم هەشت تایفەیە لە کوڕانی حەمەد ئاغای گەورەن، بەداخەوە لێرەدا نووسەر هۆمەر ئاغاشی بە کوڕی حەمەد ئاغا داناوە، ئەم زانیارییەی دروست نییە، چونکە هۆمەر ئاغا برای حەمەد ئاغایە، کوڕی حەمەد ئاغا نییە.
بەگوێرەی سەرچاوەیەکی دیکە، عەشیرەتی میراودەلی لە (٨-٩) تایفە پێک دێت، دیارە کوڕانی حەمەد ئاغا، بە پێی بەره دایک بە تایفە ناویان براوە و ئەگەر دوو یان سی کوڕ لەیەک دایک بووبن، ئەوا تایفەکە بە ناوی برا گەورەی ئەو بەره دایکە ناونراوە، ئەوانیش هەموویان هەشت تایفەن.
عەشیرەتی پشدەر* بۆ نۆ تایفە دابەش دەبێت، هەموویان خزمن و هەریەکەیان لێپرسراوی تایفەی خۆی هەیە، تایفەکانیش ئەمانەن (سەلیم ئاغا- مەبەستی تایفەی بابەکر ئاغایە، مەحموود ئاغا، ئەحمەد ئاغا، ڕەسوول ئاغا، عەلی ئاغا، هۆمەر ئاغا، وسوو ئاغا، بەگزادە، بایز ئاغا) هەروەها عەشیرەتی تریش لە پشدەر هەن لەوانە (مامەش، مەنگۆڕ، …….. هتد).
بەڵام ڕاستییەکەی ئەوەیە، لە سەردەمی کۆندا، مەسەلەی تایفەگەری لەسەر بناغەی برا گەورەیی و بەره دایک دیاری کراوە، واتا کوڕە گەورەی هەر بەره دایکێک بە تایفە ئەژمار کراوە، بۆ نموونە، تایفەی بابەکر ئاغا کە لەیەک دایک بووە بە تایفەیەک حیساب کراوە. بەڵام تایفەی بەگزادە کە پێنج کوڕ بوون، بە یەک تایفە حساب کراوە، ئەمە دەربارەی هەموو تایفەکانی تریش ڕاستە، هەروەها هۆمەر ئاغا و وسوو ئاغا بە تایفە حیساب دەکرێن، دیارە ئەمەش بۆ داب و نەریتی باب و باپیران، کە گەورە بوو بچووکەی زۆر حیسابی بۆ کراوە هەمیشە برا گەورە خاوەن پلە و پایە و دەست ڕۆیشتوو بووە دەگەڕێتەوە، هەر بۆیە تایفەکەش بە ناوی برا گەورەوە ناو نراوە.
لەم سەردەمەدا، دیاریکردنی عەشیرەتی میراودەلی بە چەند تیرە و تایفەیەک بە هەند ناگیرێت، چوونکە ئەگەر لە کۆندا لە ڕووی قەبارە و پێکهاتەوە عەشیرەتی میراودەلی بەم شێوەیە دیاری کردبێت، ئەوا لەم قۆناغەی ئێستادا، عەشیرەتەکە زۆر زیادی کردووە، بە شێوەیەک هەر کوڕێکی حەمەد ئاغا لەڕووی چڕی و ژمارەی کوڕ و نەوە و کوڕەزا زۆر لە تایفە گەورەترە، بەڵام ئەمە زیاتر، بە مەبەستی خستنەڕووی واقعی پێکهاتەی کۆمەڵایەتی عەشیرەتی میراودەلییە.

پێویستی بە زیادکردنی ناوەڕۆک هەیە: هێشتا هیچ شەجەرە و ناوی بنەماڵەیەک لێرە بڵاو نەکراوەتەوە.
زانیاریمان بۆ بنێرە