دیزاین و پەرەپێدان لە لایان بەشارەت خدر میناغا

دەربارەی پڕۆژەکە

من بەشارەت خدر میناغا، دروستکەر و دامەزرێنەری ئەم پڕۆژەیە. هەموو بیرۆکەی ئەم پڕۆژەیە لە پرسیارێکی سادەوە دەستی پێکرد: ئەگەر ئێمە مێژووی خۆمان نەنووسین و نەیپارێزین، کێ بۆ نەوەکانی داهاتوو دەیگێڕێتەوە؟ لە پشت ناوی میراودەلی، تەنها ناوێک نییە، بەڵکو مێژوو، ناسنامە، کەسایەتی، یادەوەری و چیرۆک گەلێکی زۆر هەیە کە هەر یەکەیان بەشێکن لە یادەوەرییەکی گەورەتر. بۆیە ئەم ئەرشیفەم دروست کرد، بۆ ئەوەی ئەو یادەوەریانە بپارێزرێت، بەڵگەکان لە شوێنێک کۆبکرێنەوە و زانیارییەکان بە شێوەیەکی نوێ و ئاسان بگەنە دەستی ئەوانەی دەیانەوێت دەربارەمێژووی میراودەلی بزانن. من باوەڕم وایە مێژوو تەنها باسکردنی ڕابردوو نییە، مێژوو ئەو بیرەیە کە ئێمە بەهۆیەوە دەزانین کێ بووین و بۆ کوێ دەچین. هیوادارم ئەم پڕۆژەیە ببێتە شوێنێک کە نەوەکانی ئێستا و داهاتوو بتوانن لێرە مێژووی خۆیان بخوێننەوە، بەڵگەکان ببینن و بە شانازییەوە بزانن کە لە کوێوە هاتوون. ئەمە هەنگاوێکی بچووکە لە بەرامبەر مێژوویەکی گەورە، بەڵام هەر مێژوویەکی گەورە بە هەنگاوێکی بچووک دەست پێدەکات.

ئامانجی پڕۆژە

کۆکردنەوە، ڕێکخستن و پاراستنی زانیاریی مێژوویی، وێنە، بەڵگەنامە و بیرەوەرییەکان لە شێوازێکی زانستی و ڕێکخراودا، بۆ ئەوەی نەوەکانی داهاتوو دەستیان پێی بگات.

شێوازی کارکردن کارکردن

هیچ زانیارییەک بێ سەرچاوە بڵاو ناکرێتەوە و هیچ زانیارییەکی مێژوویی لێرە دانانرێت مەگەر لەلایەن بەڕێوەبەرانی پڕۆژەکەوە پێشکەش و پەسەند بکرێت.

لە ئێستادا بەشەکانی ماڵپەڕ ئامادەکراون بەڵام بەتاڵن و چاوەڕێی زیادکردنی ناوەڕۆکی ڕەسەنن: مێژوو، کەسایەتی، بەڵگەنامە، وێنە و بیرەوەرییەکان.